كۆمسیۆن: دانانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه
وێستگه‌نیوز -
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی دا به بوونی به 19هه‌مین پارێزگا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك بازنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا روونكرده‌وه.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆن به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع)ی وت كه "پرسی دانانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌م پارێزگا نوێیه هه‌یه".
جومانه غه‌لای وتیشی: "هێشتا بۆ ئه‌م پرسه زووه، به‌و پێیه‌ی پێویسته سه‌رۆك كۆمار ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند بكات و دواتر له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوبكرێته‌وه و دواتر فه‌رمانێكی كۆماری بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئه‌م پارێزگایه و دیاریكردنی سنووره ئیدارییه‌كانی ده‌ربكات".
روونیشیكرده‌وه كه "دواتر فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه دروست ده‌كرێت له‌وانه‌ش نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه. به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی".
PM:11:14:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت