شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: په‌رله‌مانی عێراق به به‌پارێزگاناساندنی هه‌ڵه‌بجه، هه‌نگاوێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی نا
وێستگه‌نیوز-
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژه مێژووییه‌یه كه ده‌مێكه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕوانین. به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌نگاوێكی دادپه‌روه‌رانه و هۆشیاری نا له‌رێی به‌ره‌سمی ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك نۆزده‌مین پارێزگای عێراق".
خانمی یه‌كه‌م ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌نیا رێوشوێنێكی كارگێڕی نییه، به‌ڵكو دانپێدانانێكی ره‌سمییه به قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و به‌دیهێنانی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه‌یه كه ده‌مێكه چاوه‌ڕوانین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هێشتا ئاسه‌واری ئه‌و هێرشه‌ی ساڵی 1988 به‌چه‌كی كیمیایی كرایه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆش سه‌ره‌تای وه‌رزێكی نوێیه، وه‌رزێك له‌دانپێدانان و پابه‌ندبون و داكۆكیكردن له‌مافه‌كان و به‌ڵێنی دوارۆژێكی باشتر".
ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هاردا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م بڕیاره وه‌ك سمبولی نوێبونه‌وه و هیوا ده‌بینن".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی له‌و "پارله‌مانتاره به‌ڕێزانه ده‌كات كه ناكۆكیه سیاسییه‌كانیان وه‌لاوه نا و له شوێنه دروسته‌كه‌ی مێژوو بوون، به‌م بڕیاره‌یان رێزیان له‌یادی قوربانیان و رزگاربوان نا و ئه‌مڕۆش بۆ دواجار دادپه‌روه‌ری به‌دیهات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌رچه‌ند دانپێدانان ته‌نیا به‌س نیه و ده‌بێ هه‌نگاوی پراكتیكی به‌دوادابێت له وه‌به‌رهێنان له‌ژێرخانی ئابوری هه‌ڵه‌بجه و پشتیوانی ڕۆڵه‌كانی و چاوه‌ڕوانییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه كاتێكی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و هێشتا خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌چاوه‌ڕوانیدان".
خانمی یه‌كه‌می عێراق جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌ركی حكومه‌تی فیدڕاڵیه ئه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه مسۆگه‌ر بكات كه قه‌ره‌بووی شایسته به‌ده‌ستبهێنێ تا دانیشتوانه‌كه‌ی له‌و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانییه‌دا بژین كه ساڵانێكه لێی بێ به‌شن".
به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت: "قوربانیدانتان له‌بیر نه‌كرا و له‌بیر ناكرێت. ئه‌مڕۆ هه‌موو عێراق له كوردستانه‌وه بۆ باشور پشتیوانتانه و ڕێز له‌رابردوو و قوربانیدانتان ده‌گرێت".
PM:10:09:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت