په‌یامی به‌رپرسانی كورد بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی نیسانی 2025، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به پرۆژه یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، به‌پرسانی كورد له‌باره‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌یامی جیاوازیان بڵاوكرده‌وه.
د.له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی له خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كرد و رایگه‌یاند، "په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه به هه‌نگاوێكی مێژووییه".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له په‌یامێكدا وتی: "بۆ خزمه‌تكردنی باشتری خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زوو له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ستپێكرد، ته‌واوبوونی ئه‌مڕۆی ڕێكاره‌كانی له عێراق و به فه‌رمی ناساندنی وه‌ك پارێزگا، كه‌مترین پاداشتی قوربانی و ئێش و ئازاری هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌یه‌تی، هیوادارین ببێته هۆی باشتربوونی ژیان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه بێ درێغیكردن، ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین".
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "ئه‌م بڕیاره كه‌مترین پادداشتی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆشه‌ویستی هه‌ڵه‌بجه‌یه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شایسته، خزمه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكرێت و بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بكرێت".
ده‌شڵێت كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، كه هه‌میشه خۆی به قه‌رزاری قوربانیدانه‌كانی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان ده‌زانێت، به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به خه‌ڵكی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و دانیشتووانی ئه‌م پارێزگا نوێ و خنجیلانه‌یه‌ی كوردستان و عێراق شیرین‌تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و لێره به دواوه هه‌موو لایه‌كمان پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ خێراتركردنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌ڵه‌بجه. پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ره‌كانمان له به‌غدا پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ سه‌رپێخستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م پارێزگایه نوێیه‌مان دابین بكه‌ین".
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "هیوادارم به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه هه‌نگاوێك بێت بۆ خزمه‌تكردن و بوژانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ده‌ڤه‌ره قوربانیده‌ره‌ی كوردستان و ساڕێژبوونی برین و ئازاره‌كانی هاووڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه".
هه‌روه‌ها بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكی پیرۆزبایدا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه، منیش هێنده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه سه‌ربه‌رزه‌كان دڵخۆشم، چونكه گه‌یشتین به یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین تاوه‌كو كه‌مێك له ئازاری كه‌سوكاره‌كانی خۆمان كه‌م بكه‌ینه‌وه".
لای خۆیه‌وه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "ئه‌مرۆ كه یادی 37هه‌مینی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردستانه، به یه‌كریزی و سه‌لیقه‌ی دڵسۆزانه‌ی نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا، توانرا جه‌ژنی به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه رابگه‌یه‌نرێ، به‌م بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو كوردستان ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها نوخشه ناسیح، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت له په‌یامێكدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه هاوكاری په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه بوون وتی، "خۆشحاڵین كه به پاڵپشتی هه‌موو لایه‌ك پرۆژه یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ندكرا، هیوادارین به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بووژانه‌وه و ئارامی و هه‌لی كار به‌دوای خۆیدا بهێنێت".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، "له ڕۆژی ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی كوردستاندا، به‌یه‌كبوونی كورد، هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا چه‌سپا، عیبره‌ت؛ له یه‌كبووندایه".
رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، "خۆشبه‌ختانه له رابردوودا له په‌رله‌مانی عێراق كارمان بۆ به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كردووه، ئه‌مڕۆش ده‌رچوونی بڕیاره‌كه دڵخۆشی كرد".
PM:08:54:14/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت