کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بارانبارین ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و تێکەڵبونی لەگەڵ بارستەیەک هەوای سارد، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچە هەور دەبێت و باران بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کاریگەری ئەم شەپۆلە لە شەوی دووشەممە بۆ سەر سێشەممە زیاتر دەبێت و ئاستی دابارین مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران و هەورە تریشقەش دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش داوە، لەگەڵ زیادبوونی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی سێشەممە، شەپۆلی باران فراوانتر و زیاتر بێت و لە سەرجەم ناوچەکان باران ببارێت. لە درەنگانی شەوی سێشەممە بۆ سەر چوارشەممە، کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە کە ئەگەری زیادبونی خێرایی با و هەڵکردنی تۆز و خۆڵ هەیە، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەمیش لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنورییەکان پێشبینی دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 0 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
PM:12:14:14/04/2025
ئهم بابهته 1392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت