كۆمسیۆن داواكاریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "باڵی كوردسات" بۆ به‌ستنی كۆنگره ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، داواكاریی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "باڵی كوردسات" بۆ به‌ستنی كۆنگره ره‌تده‌كاته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به نووسراوی ژماره 957 له 13ی نیسانی 2025، وه‌ڵامی نووسراوی ژماره 13ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (باڵی گه‌ڕه‌كی كوردسات) ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره.
له نووسراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، هاتووه:
یه‌كه‌م: پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ژماره (1)ـی كۆنووسی نائاسایی ژماره (48) له 11/9/2024، كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتی رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی دیاریكردووه بۆ ماوه‌ی (6) مانگ كه له 11/3/2025 كۆتایی دێت.
*داواكه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه (عومه‌ر عه‌لی حسێن) له 24/3/2025 له كاتێكدایه كه رێكخه‌ری گشتی حزب ماوه‌ی به‌سه‌رچووه.
دووه‌م: نووسراوه‌كه‌تان له‌ژێر ناونیشانی به‌ستنی كۆنگره‌دایه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ به‌ستنی كۆنگره و دیاریكردنی شوێن و كات، به‌و پێیه‌ی كه له بڕیاری ئه‌نجومه‌ندا هاتووه.
سێیه‌م: ئه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید بریكاری رێكخه‌ری گشتی ماوه‌به‌سه‌رچوو پێشكه‌ش كراون، پێویسته به داواكاری كه‌سی (كشانه‌وه) پێشكه‌ش بكرێن و كارتی نیشتمانی هاوپێچ بكرێت تا وردبینی بۆ بكرێت و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌وه پشتی پێببه‌سترێت.
كۆمسیۆن رایگه‌یاندووه كه "بۆیه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ره‌زامه‌ندی نادرێت له‌سه‌ر داواكه‌تان بۆ به‌ستنی كۆنگره، چونكه داواكه‌تان پێچه‌وانه‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ئاماژه پێدراوه".
PM:10:37:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت