كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه پێشبینی بارینی به‌فر و بارانی به‌لێزمه ده‌كرێت، پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه.
ئه‌مشه‌و كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "له ئه‌نجامی هاتنی نزمه پاڵ په‌ستۆی ده‌ریای سوور و تێكه‌ڵبوونی بارسته هه‌وایه‌كی سارد به كه‌شی ناوچه‌كه‌مان، له رۆژی دووشه‌ممه‌وه رێكه‌وتی 2025/4/14 ئاسمانی هه‌رێم هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ ، باران بارین به‌شێوه‌ی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له ناوچه‌ی جیا جیا ده‌بارێت".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه زیاد ده‌بێت و ئاستی دابارین مامناوه‌ند و هه‌ندێ كات لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌ش ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌گه‌ڵ زیادبوونی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور، له رۆژی سێشه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران بارین فراوان و زیاتر ده‌بێت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان باران بارین ده‌بێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كۆتایی دێت".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "له‌ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله پێشبینی زیادبوونی خێرایی باو به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵ كه هه‌ندێ كات له‌گه‌ڵ باران تێكه‌ڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌سه‌ر لووتكه‌ی ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌یه".
PM:09:50:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت