كۆشكی سپی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی تره‌مپی ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پزیشكه‌كانی كۆشكی سپی رایانگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دۆخێكی ته‌ندروستی "نایابدایه"، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری پشكنینی ئه‌نجامدا.
شۆن باربابێلا، پزیشكی تره‌مپ له ڕاپۆرتێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆك تره‌مپ ته‌ندروستییه‌كی نایابی مه‌عریفی و جه‌سته‌یی هه‌یه و به‌ته‌واوی شیاوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی وه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵا و سه‌رۆكی وڵات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ته‌ندروستییه‌كی نایابدا ماوه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه دوای دوو رۆژ له ئه‌نجامدانی پشكنینی جه‌سته‌یی رۆتینی تره‌مپ دێت كه رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامی دا.
ئه‌م ڕاپۆرته وردترین ڕاپۆرته له‌سه‌ر ته‌ندروستی تره‌مپی ته‌مه‌ن 78 ساڵ، له‌و كاته‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆشكی سپی وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی ئه‌مریكی و له 14ی حوزه‌یرانی داهاتوودا ته‌مه‌نی ده‌بێته 79 ساڵ.
باربابێلا له ڕاپۆرته‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌رونی سه‌رۆك تره‌مپ زۆر باشه و به ته‌واوی شیاوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت" .
PM:08:09:13/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت