نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە فەرەنسا


وێستگەنیوز_

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئەمرۆ یەکشەممە به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بانگهێشتى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ده‌گاته‌ پاريس و "سەرۆک کۆمار و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی باس لە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەقامگیریی ناوچەکە و پێکەوەکارکردن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەکەن."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە رایگەیاند، "به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌، سبه‌ى دووشه‌ممه‌ هه‌ردوو سه‌رۆک، نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن له‌ كۆشكى ئیليزێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌."
 
کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا (ئیلیزێ) دوێنێ شەممە رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، لە پاریس پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە هەولێر، بەغدا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن. 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، "رۆژی 14ـی نیسانی 2025، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی ئیلیزێ لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی عێراق کۆدەبێتەوە."
 
ئەمە یەکەمین سەردانی ئەم ساڵی نێچیرڤان بارزانییە بۆ پاریس دوای ئەوەی لە کانوونی یەکەمی پار، بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی کەنیسەی نۆتردام، سەردانی وڵاتە ئەورووپییەکەی کرد. 
  
کۆشکی ئیلیزێ دەشڵیت: "هەردوو سەرۆک دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن و پابەندبوونی خۆیان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دووپاتدەکەنەوە."


PM:05:11:13/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو