مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد
محەممەد سەمعان کەنعانی سەرۆکی نوێی بەرەی تورکمانی عێراق لە کەرکووک
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ئەمڕۆ دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکە ڕاگەیاند، مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکێکی نوێیان هەڵبژارد.
بەشی ڕاگەیاندنی بەرەی تورکمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025، مەکتەبی سیاسیی بەرەکەیان نامەی دەست لەکارکێشانەوەی حەسەن تورانی لە سەرۆکایەتیی پەسەند کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، محەممەد سەمعان کەنعانی، بە سەرۆکی بەرەکە هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا داکۆکی لە مافەکانی پێکهاتەی تورکمان بکات.
جەختشی کردووەتەوە کە، ئەم هەنگاوەیان بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی پێکهاتەی تورکمانییە بۆ بەرگریی لە مافی تورکمانەکان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمرۆ یەکشەممە حەسەن توران، لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە سەرۆکایەتیی بەرەی تورکمانی عێراقی پێشکەش کردووە، هیوادارم ئەوەی لەجێگەکەم دەست بەکار دەبێت سەرکەوتوو بێت و منیش هاوکار دەبم.
وتیشی" "بەڵێن بە هەموو ڕۆلەکانی تورکمان دەدەم، کە دەبمە سەربازێکی بەرگریکار لە دۆزی تورکمان و سوور دەبم لەسەر یەکپارچەیی وڵاتەکەمان و پابەندیش دەبم بە بنەماکانی بەرەی تورکمانی عێراقی."
PM:03:13:13/04/2025
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت