کەشناسیی هەرێم گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی نیسانی 2025، کەشى ناوچەکەمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک. هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و هەندێک کات هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە هەندێ کات لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک و پاشان سنوورى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ هەورە تریشقە لەکاتى باران، ئەگەرى کەمێک نمە باران بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر، پاشان هاتنى شەپۆڵێکى باران بۆ سەر ناوچەکەمان لە کاتەکانى درەنگانى شەوى دووشەممە هەیە، پلەکانی گەرما لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى، بەڵام لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو کەرکوک بەرزدەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 23 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :24 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 28 پلەى سیلیزى
AM:11:27:13/04/2025
ئهم بابهته 2224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت