كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له گه‌ڵ بارینی نمه بارانی پچڕ پچڕ له چه‌د ناوچه‌یه‌ك.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ی نیسانی 2025 به گشتی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكوور و رۆژئاوای هه‌رێم هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینی نمه بارانی پچڕ پچڕ".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 13- 4- 2025 ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه بارانی پچڕ پچڕ له‌هه‌ندێ كات و شوێن".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 23 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 21 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 22 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 26 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 21 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 21 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 19 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 11 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :27 پله‌ی سیلیزی
AM:10:48:12/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت