سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و شه‌رع بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاووتوێ كرد، هه‌روه و ها جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه شه‌وی هه‌ینی 2025/4/11 له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئه‌نتالیادا له توركیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا، كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش تاووتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، كرده‌وه".
وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه باسی كردووه، سه‌رۆك كۆماری سوریا دید و ڕوانینی خۆی بۆ سوریا خسته ڕوو كه هه‌موو پێكهاته‌كانی بگرێته خۆی و وڵاتی هه‌موو هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانی بێت و ده‌ستوور مافه‌كانیان بپارێزێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای ستایشی ڕوانینی سه‌رۆك كۆماری سوریا، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی ئاشتی و سه‌قامگیری له وڵاته‌كه و چاره‌سه‌ری سیاسییانه‌ی كێشه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی، به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد له سوریا مسۆگه‌ر بكات و ببێته هۆی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك كۆماری سوریا جه‌ختی له خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا بكات و یارمه‌تیده‌ر بێت له به‌دیهێنانی ئارامی و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر عێراق و سووریاوه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، نێچیرڤان بارزانی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، نوسی: "خۆشحاڵ بووم كه له ئه‌نتاڵیا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی سوریا كۆبوومه‌وه. باسمان له دۆخی سوریا كرد و شه‌رع دیدگای خۆی بۆ سوریای داهاتوو كه هه‌موو گه‌له‌گه‌ی له‌خۆ بگرێت خسته‌ڕوو".
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: "پێزانیم بۆ كاره‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له به‌رانبه‌ر یه‌كگرتوویی سوریا هه‌یه و له پشتیوانیكردنیشی به‌رده‌وام ده‌بین".
AM:08:50:12/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت