بارزانی پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی و سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکردەوە و بە "ئەرێنی و ئومێدبەخش بۆ چارەسەری کێشەکان" ناوی دەبات.
ئەمڕۆ هەینی مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکردەوە.
بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵی و سەرۆک ئەردۆغان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان."
دوپاتیشی کردووەتەوە کە، "ئەم کۆبوونەوەیە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ بەرەوەپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا."
PM:11:02:11/04/2025
ئهم بابهته 988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت