نێچیرڤان بارزانی: بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى هەرێمی کوردستان ئامادەی پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکە
وێستگەنیوز_
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی هەرێمی بۆ هەر هاوکارییەک لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەربڕی.
ئێواره‌ى ئەمڕۆ هه‌ينى 11ـی نیسانی 2025، له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنیدا له كۆڕبه‌ندى دیپلۆماسی لە ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ڕەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، كۆبووه‌وه.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، باسيان له گرنگيی پەیوەندییه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا کرد و تيشكيان خسته سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێگه‌ى گه‌شه‌پێدان.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان لەسەر خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانکردنی هاريكاريی هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هه‌ردوولا بكات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، "باسيان له پرۆسه‌ى ئاشتى و دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ شاندى ئيمراڵى كرد. نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك کۆماری تورکیا لەم بارەیەوە، پرۆسه‌كه‌ى به مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييه‌ك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا ئاماده‌يه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، پرۆسه‌ى ئاشتیى تورکیا ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت هه‌مووان زۆر به جددى وه‌ريبگرن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت.
دووپاتیشی کردەوە، بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته په‌كه‌كه به دەم بانگه‌وازەکەی ئۆجەلانه‌وه بچێت و به ته‌واویی پابه‌ندى بێت.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و دۆخى سووريا به تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە: "لە ئەنتاڵیا، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان هەبوو. جەختم لە گرنگیی کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، وەک رێگەیەکی سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام، کردەوە. دووپاتمکردەوە کە پێویستە سوود لەم دەرفەتە وەربگیرێت و پەکەکەش بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان بداتەوە. هەروەها باسی کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی سەرۆک ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی و گرنگییەکەی بۆ گفتوگۆ و ئاشتی کرد."
PM:08:17:11/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت