كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی باران بارین و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێشبینی باران بارین له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌كرێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی نیسانی 2025 ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی كه‌م له كه‌شدا. ئه‌گه‌ری نمه بارانی پچڕپچڕ هه‌یه له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكور".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: " پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1 تــــا 3 پله‌ی سیلیزی نزمتر ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 6 - 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 12- 4- 2025 ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاویه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت. ئه‌گه‌ری تاوه باران له هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر هه‌یه به تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كان".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 23 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 23 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 19 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 25 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 20 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 24 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 19 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : 10 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان :27 پله‌ی سیلیزی
AM:10:39:11/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت