بافڵ تاڵەبانی بۆ سودانی: رێگەمەدە ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.
PM:10:50:10/04/2025
ئهم بابهته 996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت