دوایین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمەوە
وێستگەنیوز-
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار نوێترین زانیاری ئەوەیە کە میزان موراجەعە بۆ بەشی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی نێردراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025، بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای پارتی بڵاویانکردووەتەوە، میزان موراجەعە بۆ بەشی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی نێردراوە، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەت ئاگادار کراونەتەوە کە دەست بكەن بە ئامادەكردنی خشتەی مووچەی مانگی چوار.
هەروەها فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەستوبرد بکەن لە ئامادەکردنی لیستی مووچە بە سیستەمی ناوەندیی پەیڕۆڵ.
هاوکات سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگاداركراونەتەوە، هەر گۆڕانكارییەك لە مووچەی هەر فەرمانبەرێك ئەگەر هەبێت، دەبێت لەڕێگەی سیستەمەوە بیكەن، بەڵام بە مەرجێك بەڵگەنامەی پێویستیشی هاوپێچ بكەن.
PM:10:36:10/04/2025
ئهم بابهته 1364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت