کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکە گەڕێندرایەوە
وێستگەنیوز-
دوای سووتاندنی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی ئەمڕۆ کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکە گەڕێندرایەوە.
ئەندازیار دلێر عادل، لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوشاری شاری سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025 لە پێنجەمین رۆژی رووداوی سووتانی دوکانەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکە لە رێگەی سێ محەویلەوە کارەبا سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسوتاوەکە گەڕێندرایەوە کە نەسووتابوون".
ئاماژەی بەوەکرد، "دوای نۆژەنکردنەوەی بازاڕە سووتاوەکەش بەشێوازێکی زۆر مۆدێرن تۆڕی کارەبایان بۆ دادەنرێتەوو".
لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوشار ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "لە ساتی رووداوی ئاگر کەوتنەکە بەردەوام کارمەندانی هۆبەی کارەبای ناوەندی شار لە هەوڵی دابینكردن و گێڕانەوەی کارەبان بۆ دوکانەکان ئەمڕۆش به شێوهیهكی كاتی کارەبا بۆ ههموو دوكانهكانی دارهسوتاوهكه گەڕێندرایەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "هەر ئەمڕۆ کاری داگرتن و گواستنەوەی محاویلەی ژمارە (8) لەسهربانی گوزەری پۆشاکی سەربازی له دارهسوتاوهكه لهسهر فیدهری 303 مساعد بۆ وهرشه محەولات ئەنجامدرا مهبهستی چاككردنی".
PM:09:54:10/04/2025
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت