خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس) دەستگیرکرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس) راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ت ، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئیف ئێکس)مان دەستگیرکرد ،بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەکانی، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمی ئابووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەرکەوت هیچ مۆلەتێکی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نییە، جيگەى ئاماژەيه بازرگانی کردن بە (فۆڕێکس-FOREX) نایاساییە و رێگەپێدراو نییە و بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە".

ئاسایشی هەولێر، داوا لە هاوڵاتییان دەکات خۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵە کردنانە تاوەکو سامانیان پارێزراوبێت.


PM:09:24:10/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو