شارەوانی هەڵەبجە: لەمەودوا لەناو شاردا ئاژەڵی بەرەڵا دەستیبەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان سزای دارایی دەدرێن
وێستگەنیوز_
شارەوانی هەڵەبجە بڕیاریداوە لەمەودوا دەست بەسەر ئاژەڵی بەرەڵادا بگرێت و سزای دارایی خاوەنەکانیان بدات.
ئەمرۆ پێنجشەممە 10ـی 4ـی 2025، فەرحان عیزەت، وتەبێژی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، "دەست بەسەر ئاژەڵی بەرەڵادا دەگیرێت و سزای دارایی خاوەنەکانیان دەدرێت، بڵاوبوونەوەشیان لەناو شاردا دیاردەیەکی ناشرینە."
ئاماژەی بەوەشداوە، رێژەی سزادانەکە بەپێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆرێت، بە جۆرێک کە بۆ مانگا بڕی 100 هەزار دینار و بۆ گوێرەکەش بڕی 75 هەزار دینار سزای خاوەنەکانیان دەدرێت.
فەرحان عیزەت دەڵێت، "بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و باخچە و شوێنە گشتییەکاندایە، چونکە لەماوەی رابردوودا زیان بە چەندین باخچە گەیشتووە و ئاژەڵەکان بوونەتە هۆی تێکدانیان".
دووپاتیشی کردووەتەوە کە، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدا پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵەکان بەردەوام دەبێت و ئەو شوێنانەشی تایبەتن بە بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا لادەبرێن و پێویستە ببرێنە دەرەوەی شار.
PM:12:51:10/04/2025
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت