"یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکەن"


وێستگەنیوز_

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند، یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکەن.

شەوی چوارشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، "جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان کرایەوە."

بەگوێرەی راگەیەندراوێک،  "لە کۆبوونەوەکەدا پابەندبوون بە دەستوور وەک سەرچاوەی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ تەواوی پێکهاتەکانی عیراق تەکیدی لەسەر کرایەوە.

هەروەها سەرۆکی یەکێتی گرنگیی رۆڵی دادگای فیدراڵی بەرزنرخاند لە یارمەتیدانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان، بە تایبەت پرسی مووچە و شایستە داراییەکان و لەو بارەیەوە جەختیکردەوە، "یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکەن."


PM:12:28:10/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت