بافڵ تاڵه‌بانی و فایه‌ق زێدان جه‌خت له لێكتێگه‌یشتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق، رایگه‌یاند كه جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور فاكته‌ری سه‌قامگیریی سیاسییه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی عیراق.
ئه‌مشه‌و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نزار ئامێدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و خالید شوانی، وه‌زیری دادی عیراق ئاماده‌بوون، جه‌خت له "به‌رده‌وامی لێكتێگه‌یشتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرایه‌وه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری و پاراستنی ئامانجه باڵاكان".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ پشتگیریكردن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستوور و یاساكان ببنه بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "یه‌كێتی پاڵپشتی له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كات و پاراستنیشی به ئه‌ركی ته‌واوی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌زانێت، چونكه ئه‌وه فاكته‌ری سه‌قامگیریی سیاسییه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی عیراق".
سه‌رۆكی یه‌كێتی پشتگیریی ته‌واوی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌ربڕی و وتی: "به‌ڕێز فایه‌ق زێدان به‌رده‌وام به ته‌واوی توانایه‌وه پارێزه‌ری ده‌ستوور و یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌كان بووه".
PM:10:56:09/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت