بافڵ تاڵه‌بانی و نوری مالیكی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌یان تاووتوێ كرد و جه‌ختیان له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا چاویكه‌وت به نوری مالیكی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نزار ئامێدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و خالید شوانی، وه‌زیری دادی عیراق ئاماده‌یبوون گفتوگۆ له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی په‌رۆشی یه‌كێتی دووپاتكرده‌وه بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و به‌رده‌وامی دیالۆگی به‌رپرسیارانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م حكومڕانی له وڵات‌دا.
پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و رێگه‌خۆشكردن بۆ ئه‌نجامدانی له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا گفتوگۆی وردی له‌سه‌ركرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه كه ببێته مایه‌ی ئارامی زیاتر و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
PM:09:27:09/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت