بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (باڵی گردی زه‌رگه‌ته) هۆشداری ده‌داته میدیاكان
وێستگه‌نیوز-
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (باڵی گردی زه‌رگه‌ته) هۆشداری ده‌داته میدیاكان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌بێ نوسراوی كۆمسیۆن، بابه‌تمان له‌سه‌ر بڵاوبكه‌نه‌وه "توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بن".
ژوری ڕۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (باڵی گردی زه‌رگه‌ته) له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كردووه، ده‌ڵێت: "هه‌ر میدیایه‌ك بابه‌تێك له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاو بكاته‌وه، به‌بێ نوسراوی فه‌رمی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌ئێستادا یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه كه‌كۆنفرانسی ئه‌نجام داوه‌و مه‌كۆی سه‌ره‌كی له‌گردی زه‌رگه‌ته‌یه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (باڵی كوردسات) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای چه‌ندین جار دواخستنی كاتی كۆنفرانس، ڕۆژی هه‌ینی (٤ی ٤ی ٢٠٢٥) فه‌رمانی ژماره (ش/ج/خ/٨٩٥ له ٢٧ی٣ی٢٠٢٥)مان له ڕێگه‌ی ئۆفیسی سلێمانیه‌وه پێگه‌یشت، كه كۆمسیۆن خۆی فه‌رمانی ده‌ركرد تا (١٠ی ٤) كۆنفرانس ببه‌ستین".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئێمه‌ش له‌ژێر ڕۆشنایی فه‌رمانی كۆمسیۆن ئاماده‌ی كاتی دیاریكراو (١٠ی ٤ی ٢٠٢٥) بوین، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به بڕیارێك گۆڕانكاری له واده‌ی (١٠ی ٤) كردوه و كاتێكی دیكه داده‌نرێت".
PM:07:19:09/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت