بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف پڕۆژەی 'بانگبێژی شار'ـی بۆ سەرجەم مزگەوتەکانی ناوشاری سلێمانی راگەیاند


وێستگەنیوز_

ئەوقافی سلێمانی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی ناوشاری سلێمانی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، لە پڕۆژەیەکدا بەناوی "پڕۆژەی بانگبێژی شار"، بانگی سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی یەکدەخەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە سەرجەم بانگبێژە دەنگخۆشەکان دەکەین، ئەوانەی خوازیارن بەشدار بن لەو پڕۆژەیە، پەیوەندی بە لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە بکەن".

دەشڵێت، دوا کات بۆ تۆمارکردنی ناوەکان 14ـی نیسانە.

لە ماوەی رابردوودا بەشێکی هاوڵاتیان گرفتیان هەبوو لەگەڵ بەرز و نزمی دەنگی بڵندگۆی بەشێکی مزگەوتەکان و بانگبێژەکان و داواکاربوون، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف دەنگی بڵندگۆکان و توانا و دەنگی بانگبێژەکان بۆ بانگدان رێکبخاتەوە.


PM:12:44:09/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو