کەشناسی: باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێمدا بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوەبارانی پچڕپچڕ و سبەین رێژەی بارانبارین لە سنووری سلێمانی زیاد دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ تاوەبارانی پچڕپچڕ و هەندێک جار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە لە زۆربەى کاتەکاندا ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕپچڕ و هەندێک جار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت. هەروەها رێژەى دابارین لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتردەبێت، پلەی گەرمی بە 4 بۆ 6 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 24 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان :33 پلەی سیلیزی


PM:12:34:09/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو