رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: خۆشبه‌ختانه شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی گرده‌سێن لێكه‌وته‌ی ناخۆشی لێنه‌كه‌وته‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ته‌قه‌كه‌رانی گرده‌سێن ده‌ستگیركراون و راده‌ستی دادگا ده‌كرێن تا سزا بدرێن، داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات كه چه‌كیان له ده‌ستدایه، بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی به‌كاری نه‌هێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "خۆشبه‌ختانه شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی ناحیه‌ی گرده‌سێن لێكه‌وته‌ی ناخۆشی لێنه‌كه‌وته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و هێزه‌كانی زێره‌ڤانییه‌وه ده‌ستگیركران و راده‌ستی دادگا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن".
وتیشی: "حكومه‌ت به‌رده‌وامه له داماڵینی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی بابه‌تی چه‌ك و مۆڵه‌تدان به‌و چه‌كه‌ی ئێستا له‌ماڵان و له ده‌ستی هاوڵاتیاندایه".
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات "ئه‌وانه‌ی چه‌كیان له‌ده‌ستدایه چ فه‌رمی بێت یان مۆڵه‌ت پێبێت، بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی به‌كاری نه‌هێنن بۆ تێكدانی ئارامی سه‌قامگیری هه‌رێم، چونكه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان".
له شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه له ناحیه‌ی گرده‌سێن شه‌ڕه‌ته‌قه‌یه‌كی توند له‌نێوان دوو خانه‌واده‌دا روویدا و چه‌كی قورسی تێدا به‌كارهات و كارگه‌یشته ئۆتۆمبێل سوتاندن.
PM:06:10:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت