وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم دوابڕیاری سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان مه‌رجی سه‌لامه‌تییان تێدا نییه و یاسایی نین، به ھیچ شێوه‌یه‌ك تۆمار ناكرێن، ده‌شڵێت: "ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تۆمار نه‌كرابێت داواكراوه و له ھه‌ر شوێنێك بگیرێن ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی نیسانی 2025 دكتۆر ھێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا وتی: "به‌ھۆی فراوانیی سنووره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و شاره‌كانی عێراق و ھه‌بوونی رێگه‌ی قاچاغ، ژماره‌یان دیار نییه ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا چه‌ندن له ھه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ھه‌ر ھاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆی كڕیبێت، ئاگاداره كه تۆمار ناكرێت و بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تیی تێدا نییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ھه‌ر ھاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێلێكی بێ تابلۆ و بڕاوه بكڕێت، خۆی به‌رپرسیاره و ئاگاداره، ئێمه‌ش ناتوانین به‌رپرسیارێتیی ئۆتۆمبێلێك ھه‌ڵبگرین كه مه‌رجی سه‌لامه‌تیی تێدا نییه تابلۆی پێبدرێت".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تابلۆیان پێبدرێت، شه‌رعیه‌تی ھاتنه‌سه‌ر شه‌قامت پێداون، كه به‌شێكی ھه‌ره زۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له ھه‌ولێر پێیان ده‌گوترێت (كراون) و له هه‌ولێر پشكنین بۆ ھه‌مووان كرا، له حه‌وت ھه‌زار زیاتر، كه وابزانم كه‌متر له 200 ئۆتۆمبێل بڕاوه نه‌بوون و ئه‌وه‌ی تر بڕاوه بوون، بۆیه ئامانجی پشكنینه‌كه ئه‌وه بوو پێش دوو ساڵ به‌رچاوی حكوومه‌ت ڕوون بێت كام له‌و ئۆتۆمبێلانه مامه‌ڵه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كامیان بڕاوه بێت بچووكترین ڕووداو ده‌بێته دوو پارچه، بۆیه جگه له‌وه‌ی ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ژیانی خه‌ڵكی دیكه‌ش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی باسی له‌وه‌كرد كه "ئێمه ناتوانین له ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه مێژوویی و مرۆییه بخه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان و سه‌لامه‌ت نین، چونكه ئه‌گه‌ر به‌یاسایی بكرێن ژماره‌یان زۆر له‌وه‌ی ئێستا زیاتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له عێراق و وڵاتانی دیكه ژماره‌یان زۆره و ئه‌گه‌ر به‌یاسایی بكرێن، ئه‌وكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی زۆر ھاورده ده‌كرێن و بارودۆخه‌كه تێكده‌درێت".
دكتۆر ھێمن میرانی راشیگه‌یاند كه "بۆیه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تۆمار نه‌كرابێت داواكراوه و له ھه‌ر شوێنێك بگیرێن ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه ھاووڵاتیان لێینه‌خوڕن و ئۆتۆمبێله‌كان پارچه بكرێن و بكرێنه پارچه‌ی یه‌ده‌گ، چونكه ھیچ رێگه‌یه‌كی یاسایی و مرۆیی نییه كه بتوانین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌لامه‌تیی مرۆڤه‌وه ھه‌یه، بۆیه ھیچ ئومێدێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی تۆمار بكرێن".
PM:04:20:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 21060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت