ئاسایشی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به دراوی ئه‌لیكترۆنی و فۆڕێكس هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه كۆمپانیاكانی فۆڕێكس و دراوی ئه‌لیكترۆنی رێپێدراون نین و مامه‌ڵه‌كردن به هه‌موو جۆره‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی و فۆڕێكس قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی نیسانی 2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابووری ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه مامه‌ڵه‌كردن به هه‌موو جۆره‌كانی دراوی ئه‌لیكترۆنی و كانزایی (فۆڕێكس) و (USDT) قه‌ده‌غه‌یه.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "كۆمپانیاكانی فۆڕێكس و دراوی ئه‌لیكترۆنی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق رێگه‌پێدراو نین و مۆڵه‌تی فه‌رمییان نییه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌پێی بڕیار و رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كورستان و عێراق رێگه‌پێدراو نین و هیچ یاسا و رێنماییه‌ك نییه بۆ رێكخستنی ئه‌م جۆره چالاكییانه.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌ژێر ناوی جیاجیا كاری فۆڕێكس و كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و كڕینی دراوی ئه‌لیكترۆنی و كانزایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نایاسایین و رێگه‌پێدراو نین.
ئاسایشی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه دووربكه‌ونه‌وه له‌م جۆره مامه‌ڵانه و پاره‌كانیان به‌فیڕۆنه‌ده‌ن به پڕوپاگه‌نده و ریكلامی كۆمپانیا و بڕۆكه‌ره‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و خۆیانی لێ به‌دوور بگرن.
هاوكات ئاگاداری كۆمپانیا و بڕۆكه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه كه ریكلام بۆ كاری فۆڕێكس و دراوه كانزاییه‌كان نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
PM:03:50:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت