بۆ به‌شداربوون له كۆڕبه‌ندی ئابووریی دێڵفی، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی یۆنان ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداربوون له كۆڕبه‌ندی ئابووریی دێڵفی، به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێكه‌وت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پلاندانان و جێگری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، به‌ره‌و یۆنان به‌ڕێكه‌وت بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئابووری دێڵفی، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵا و بیرمه‌ندان و ئه‌كادیمیستانی جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوا پێشهاته سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كان.
سێیه‌م ساڵه قوباد تاڵه‌بانی به‌شداره له‌م كۆربه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌دا كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پلان و ستراتیژی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان تاووتوێ بكرێت و نه‌خشه‌ڕێگای ئاینده دابڕێژرێت له‌به‌ر رۆشنایی گۆڕانكارییه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه.
PM:02:33:08/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت