لێدوانی نوێی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ کێشەی تەکنیکی گەڕاندەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دینەمۆی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک، کەرتی تایبەتە.


ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی لە ئیمارات لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ کێشەی تەکنیکی دەگەڕێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "من باوەڕی تەواوم بەوە هەیە کە دینەمۆی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک، کەرتی تایبەتە، لەو رۆژەوەی دەستەی وەبەرهێنانیشمان دامەزراند، من لەو بڕوایەدا بووم، پێویستە رێگە بە وەبەرهێانی کەرتی تایبەت بدرێت، رۆڵی خۆیان ببین، لە هەر وڵاتێک کەرتی تایبەت توانی ڕۆڵی خۆی لە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیدا ببینێت، ئەو وڵاتە پێش دەکەوێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی به سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی کرد، بۆ رێگریکردن له راکێشانی عێراق بۆ ناو ململانێی بەردەوامی ناوچەکه.


AM:11:22:08/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو