قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە هەڵگیرا و نرخەکەی لە بازاڕەکاندا دابەزی


وێستگەنیوز-

عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتەیان هەڵگرت بۆلەمەودوا رێگە دەدرێت لە دەرەوە تەماتە هاوردەبکرێت، وتەبێژی عەلوەی سلێمانی دەڵێت، "نرخی تەماتە لە %50 دابەزیوە".


ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریاندا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە بدرێت، چونکە بەرهەمی تەماتە لە ناوخۆ کەمبووەتەوە.

لەوبارەیەوە عەتا محەمەد، وتەبێژی عەلوەی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لەگەڵ کردنەوەی هاوردەکردنی تەماتە لە %50 نرخەکەی لە عەلوە دابەزیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوێنێ نرخی کیلۆیەک تەماتە 950 دینار بوو، ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک تەماتە بۆ 500 دینار دابەزیوە".


AM:11:10:08/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو