وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025, وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە 10ی نیسانی 2025، مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "هەمان ڕۆژ مووچەی مانگی کانونی دووەم و شوباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت".
AM:11:02:08/04/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت