کەش دەگۆڕێت و باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025، بە گشتی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچر پچر و ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، کاریگەری ئەم ناجێگیرییە لە کەش سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی، پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک سنووری پارێزگای هەولێر و لە شەودا دەگاتە سنووری ئیدارەى راپەرین، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025، لە کاتەکانی بەیانی تاوەکو نیوەرۆ بەشێک لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە دوانیوەرۆ دووبارە کاریگەری ئەم ناجێگیرییە لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات بە گشتی, ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێک کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، تەنها ناوچە ناسەقامگیرەکان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە".
کەشناسیی هەرێم دەڵێت، "بروسکە لە ناوچە بەرزەکان وەک لوتکەی شاخەکان و گردولەکان، هەروەها رووە دەشتاییەکان مەترسیدارە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :35 پلەی سیلیزی
AM:10:39:08/04/2025
ئهم بابهته 4092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت