فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌ند فه‌رمانبه‌ره‌ی پرێس كۆنفرانسیان كرد و پێشتر به‌خشراون و لادراون له پۆسته‌كانیان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی نیسانی 2025 فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی ئاراسته‌ی رای گشتی و سه‌رجه‌م رێكخراوه ناحكومییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد و تیایدا هاتووه كه "ئه‌و پرێس كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌ی كه له رێكه‌وتی 2025/4/6 ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌كه‌مان، پێشتر به‌خشراو و لادراون له پۆسته‌كانیان به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 996 له رێكه‌وتی 2025/3/13".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "به نه‌فه‌سێكی نابه‌رپرسانه و دوور له نه‌ریتی دامه‌زراوه‌یی حكومی و ئه‌ته‌كێتی كاری فه‌رمانبه‌ری مه‌ده‌نی، به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی و كارگێری و دارایی چه‌ند تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌خه‌نه پاڵ فه‌رمانگه‌كه‌مان".
فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌ڵێت: "فه‌رمانگه‌كه‌مان گشت ئه‌و تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوانه ره‌تده‌كاته‌وه و رێكاری یاسایی و كارگێڕی ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره".
راشیگه‌یاندووه كه "دوای ده‌رئه‌نجامی رێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان، فه‌رمانگه‌كه‌مان گشت ڕاستیه‌كان بۆ ڕای گشتی و سه‌رجه‌م رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو".
رۆژی یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له بەڕێوەبەرە گشتیەکانی فەرمانگەی رێكخراوه ناحکومییەکانی ئەنجومەنی وەزیران له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایانگه‌یاند كه "به‌هۆكاری بونی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی و یاسایی له فه‌رمانگه‌كه‌یان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان كردووه، ده‌شڵێن: "رێگه به ڕێكخراوه‌كانی هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌درێت كاربكه‌ن و له ئێستادا چه‌ندین ڕێكخراو به ئاشكرا كار بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستن".
PM:10:16:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت