سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئیمارات: هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئیمارات داوایان كرد هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری بكه‌ن، ده‌شڵێن: "پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و دانبه‌خۆداگرتن و دانایی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا گرنگه بۆ ڕێگرتن له ئاڵۆزی و ئاشووبی زیاتر له ناوچه‌كه‌دا".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/4/7 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌بوزه‌بی، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان، سه‌رۆكی ئیمارات كۆبووه‌وه و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان كرده‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا پێویستن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "له‌مباره‌یه‌وه ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیماراتی و كه‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاووتوێ كرد و بیروڕایان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوار و كه‌رتانه گۆڕییه‌وه كه ده‌كرێ ئیمارات له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكات".
ئه‌وه‌ش هاتووه كه "له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوو سه‌رۆك به فراوانی دوایین رووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و مه‌ترسی و لێكه‌وته‌وكانیان به‌سه‌ر دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه، باس كرد".
راشگه‌یه‌ندراوه كه "هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و دانبه‌خۆداگرتن و دانایی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا كرده‌وه، به جۆرێك ڕێ له ئاڵۆزی و ئاشووبی زیاتر له ناوچه‌كه بگیرێت و هه‌موو لایه‌ك كار بۆ ئاشتی و سه‌قامگیری بكه‌ن".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "دۆخی سوریا و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هابه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو".
PM:08:52:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت