دوامۆڵەت بە خاوه‌ن دوكان و بازاڕه‌كانی سلێمانی دەدرێت
وێستگەنیوز-
قایمقامییه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دوامۆڵه‌تە بۆ خاوه‌ن دوكان و بازاڕه‌كان كه ته‌واوی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له شوێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی نیسانی 2025، قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، "بۆ رێگریكردن له رووداوی نه‌خوازراو و ئاگركه‌وتنه‌وه، لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی خاوه‌ن دوكانه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی داخستنی دوكانه‌كانیان پێویسته هیچ كاڵا و شمه‌كێك له ده‌ره‌وه‌ی دوكانه‌كان به‌جێنه‌هڵێن".
دەشڵێت، "ساڵانه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاوین و بەرزبوونەوەی پله‌ی گه‌رمی، قایمقامییه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تیی باڵه‌خانه‌كانه‌وه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان له مه‌ترسییه‌كان ئاگادارده‌كاتەوە، له‌كاتی هه‌بوونی كه‌موكورتیی خاوه‌ن شوێنه‌كان پابه‌ند به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌كرێنەوە".
قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، "لیژنه‌كه رۆژی شه‌ممه 12ی نیسانی 2025ی وه‌ك دوامۆڵه‌ت بۆ پابه‌ندبوونی دووكان و بازاڕه‌كان دیاریكردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه".
PM:06:22:07/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 5264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت