قوباد تاڵه‌بانی: كوردستان پێویستیی به هاوكاری ئه‌رمینیا، هیندستان و میسر هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی هیندستان و میسر و ئه‌رمینیای كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆڕبه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی داهێنان و كارسازی له سلێمانی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له رۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئه‌رمینیا له عێراق و مه‌دان گۆپاڵ، كونسوڵی گشتیی هیندستان و ئه‌میره نه‌بیل، كونسوڵی بازرگانیی كۆماری عه‌ره‌بی میسر كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه رۆژی یه‌كشه‌مه (6/4/2025) به‌ڕێوه‌چوون، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی هاوكارییه‌كانی وڵاتانی هیندستان و میسر و ئه‌رمینیای كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆڕبه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی داهێنان و كارسازی له سلێمانی و رایگه‌یاند كۆڕبه‌ندیی كارسازی و داهێنان ده‌توانێت ده‌رگایه‌كی دیكه به‌ڕووی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا بكاته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی كۆڕبه‌ندیی داهێنان و كارسازی به‌دیبهێنین پێویسته سود له ئه‌زمونی هیندستان و میسر و ئه‌رمینیا و وڵاتانی دیكه‌ش وه‌ربگرین، به تایبه‌تیش كوردستان له‌ڕووی پسپۆڕییه‌وه پێویستیی به هاوكاری ئه‌و وڵاتانه هه‌یه.
PM:10:43:06/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت