ناوی سه‌دان فه‌رمانبه‌ری تر بۆ پێدانی زه‌وی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان زه‌وییان پێده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و ناوانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكردوونه‌ته‌وه، سه‌دان فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان، سۆران، راپه‌ڕین و زاخۆ له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ده‌بن.
ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه زه‌وییان پێده‌درێت به‌پێی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌م شێوه‌یه:
سلێمانی: 853 فه‌رمانبه‌ر
هه‌ولێر: 387 فه‌رمانبه‌ر
دهۆك: 292 فه‌رمانبه‌ر
ئیداره‌ی راپه‌ڕین: 155 فه‌رمانبه‌ر
ئیداره‌ی گه‌رمیان: 73 فه‌رمانبه‌ر
هه‌ڵه‌بجه: 50 فه‌رمانبه‌ر
ئیداره‌ی سۆران: 45 فه‌رمانبه‌ر
ئیداره‌ی زاخۆ: 16 فه‌رمانبه‌ر
بۆ بینینی ناوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كلیك لێره بكه:
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند كه لە لیستی یەکەمی سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ناوی (2688) لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران گەڕاوەتەوە.
PM:09:14:06/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 4912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت