سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی هاوڵاتیان له بڕیارێك ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان رایگه‌یاند كه ناشتنی (مردوو) له گۆڕستانی نوێی شار بێبه‌رانبه‌ره.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كات، كه "ناشتنی (مردوو ) له گۆڕستانی نوێی سلێمانی، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانییه‌وه له نزیك پرۆژه‌ی نیشته‌جێیی (شاری مامۆستایان) بێبه‌رانبه‌ره".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه گۆڕستانه‌كه به (شه‌و و ڕۆژ) كراوه‌یه، و كاری هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ ده‌كرێت به‌بێ وه‌رگرتنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك.
PM:08:50:06/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت