ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌یه‌كی له بادینان ده‌ستگیركراوه كه ده‌یان دۆسیه‌ی له‌سه‌ر خراپی دۆخی پێشمه‌رگه و گه‌نده‌ڵی له سلكی سه‌ربازی و به‌حیزبیكردنی بڵاوكردووه‌ته‌وه، داواكاریشه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كوردستان و سه‌رجه‌م نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان كراوه، ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه "له‌زنجیره‌ی هه‌نگاوه سیاسییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵات دژ به هاوهه‌ڵوێستانی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی، ئه‌مڕۆ كادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، كه ئه‌فسه‌ری سه‌ربازیه، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و خاوه‌ن دوو بڕوانامه‌ی به‌كالوریۆسه له زانستی سه‌ربازی و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌ستگیركراوه و ئێستا له بنكه‌ی پۆلیسی ئاكرێیه، ماوه‌ی ساڵێكه مووچه و پله‌كه‌شی ڕاگیرابوو".
ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: "له‌رابردودا (ئیسلام زێباری) ده‌یان دۆسیه‌ی له‌سه‌ر خراپی دۆخی پێشمه‌رگه و گه‌نده‌ڵی له سلكی سه‌ربازی و به‌حیزبیكردنی هێزی سه‌ربازی بڵاوكردوه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئیسلام زێباری یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له بادینان؛ ئێمه ئه‌م ده‌ستگیركردنه به كارێكی حزبی و دۆسیه‌یه‌كی سیاسی ده‌زانین و داواكارین (ئیسلام زێباری) ئازادبكرێت، هه‌روه‌ها حزبی ده‌سه‌ڵاتدار واز له‌و ره‌فتاره نادیموكراسییانه بهێنێت".
PM:07:16:06/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت