سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە؛ ئەگەر کێشەی نەختینە دروست نەبێت زۆرینەی پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە
وێستگەنیوز_
بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، "دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروست نەبێت بەشێکی زۆری پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە."
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا لە رێگای تەندرەوە دەستمان بە کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کردووە و ئەگەر کێشەی نەختینەمان بۆ دروست نەبێت، ئەوا دەتوانین بەشێکی زۆری پێداویستییەکانمان لە رێگایەوە دابین بکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، رەزامەندی لەسەر کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرچووە و لە ئێستادا لە وەزارەتی داراییە و لە دواتردا دەگاتە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.
بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەربارەی کڕینی پێداویستیی تاقیگەکانیش دەڵێت، پێشبینی دەکەین لە مانگی داهاتوودا کڕینی پێداویستیی تاقیگەیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا مانگی داهاتووش لەرێگای چەند هەنگاوێکەوە رێگری دەکەین لەوەی پێداویستییان نەمێنن.
PM:04:49:06/04/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت