دەزگای مین: داواکارین هاوڵاتیان خۆیان نەکەنە قوربانیی گژوگیای بەهارە
وێستگەنیوز_
سەرۆکی دەزگای گشتیی کارەباری مین دەڵێت: ساڵانە زۆرینەی ئاماری تەقینەوەی مین بە هاوڵاتیاندا بەهۆی چوونە بۆ گژوگیای بەهارە.
جەبار مستەفا رەسوڵ، سەرۆکی گشتیی دەزگای کاروباری مین داوا لە هاوڵاتیان دەکەن، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە روو لە ناوچە مەترسیدارەکان نەکەن و گیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگاکە رۆژانە لە رێگەی تیمەکانەوە بەو توانایەی هەیە بەردەوامە لە پاککردنەوەی ناوچە پیسبووەکان بە مین، بەڵام "بەهۆی زۆری رووبەری پیسبوو و تەقەمەنی نەتوانراوە سەرجەم کێڵگە مینەکان پاک بکرێنەوە، بۆیە داواتان لێدەکەم خۆتان مەکەنە قوربانیی گژوگیای بەهارە".
سەرۆکی دەزگای مین دەڵێت: بەپێی ئاماری ساڵانەی دەزگاکە زۆرینەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی، پەیڕەونەکردنی رێنماییەکانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە ناوچە مەترسیدارەکان بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە.
ساڵانە لە وەرزی بەهاردا بەشێکی هاوڵاتیانی کوردستان بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارەییەکان روو دەکەنە شاخە بەرزەکان. هاوکات، بەهۆی بوونی مین لەو ناوچانەدا، چەندین رووداوی کارەساتبار تا ئێستا تۆمار کراون، بەیانی ئەمڕۆش، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە کوێستانەکانی برادۆست، گەنجێک بەناوی محەممەد هەینی، تەمەن 28 ساڵ گیانی لەدەستدا و برایەکیشی بریندار بوو. کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە سێیەم روداوی تەقینەوەی مینە لەو سنوورەدا.
PM:04:00:06/04/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت