قایمقامی سلێمانی: بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاسبكاران هه‌موو رێكارێكی ئیداری ده‌گرینه‌به
وێستگەنیوز-
دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی داره سوتاوه‌كه و به‌مه‌به‌ستی سوپاسكردنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، شاره‌وانی، فریاكه‌وتن، هاتوچۆ و ئاسایشی سلێمانی كه له كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی دارسوتاوه‌كه ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێهێناوه، نوێنه‌رانی خاوه‌ن دوكان و كاسبكارانی زیان لێكه‌وتوو ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی نیسانی 2025، سه‌ردانی قایمقامی سلێمانییان كرد و داوایانكرد هه‌رچی زووه كار بۆ خه‌مڵاندانی زیانه‌كانیان ئه‌نجام بدرێت، هاوكات داواشیانكرد شوێنه‌كه‌یان له‌پاشماوه‌ی ئاگره‌كه بۆ پاك بكرێته‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، "ئاگركه‌وتنه‌وه له داره‌سوتاوه‌كه، رووداوێكی نه‌خوازراوه و نه‌ك ته‌نها خاوه‌ن دوكانه زیان لێكه‌وتووه‌كان، به‌ڵكو سوتانی دوكانه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆر له كاسبكارانی شاری سلێمانی زیانیان به‌ربكه‌وێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "وه‌ك پێشتر له‌كاتی سه‌ردانمان بۆ شوێنی روداوه‌كه به‌ڵێنمان پێدابوون هه‌موو رێكارێكی ئیداری ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك گفتوگۆیان كردووه رێكاری ئیداریییه‌كانیان گرتووه‌ته‌به‌ر".
قایمقامی سلێمانی، به‌ڵێنی پێدان كه بە زوویی له‌رێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه خه‌مڵاندن بۆ زیانه‌كان ئه‌نجام بدرێت و له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانیشه‌وه شوێنه‌كه‌یان پاك بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هیوای خواست رووداوی له‌و جۆره دوباره نه‌بێته‌وه‌و چیتر كاسبكاران و هاوڵاتیانی سلێمانی تووشی زیان نه‌بن.
PM:01:53:06/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت