زرنگ فاروق: بەردەوام کاردەکەین بۆ زیاترکردنی هەلی کار لە ئاستی ناوخۆیی
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ 6ى نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی، لە شاری سلێمانی لە كارگەی كەلتووری ئەنجام درا.
زرنگ فاروق، بەرێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی فاروق لە دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و کارسازی لە سلێمانی رایگەیاند، "ئێمە وەک گروپی کۆمپانیاکانی فاروق بەردەوام کارمان کردووە بۆ خزمەتکردنی ئابووری و گەلەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە لەو باوەڕەداین داهاتوو پێکەوە بونیاد دەنێین بە دیدگایەکی نوێوە، هەروەها بە بەهێزی و هاوپەیمانی نێوانمان".
بەرێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی فاروق وتی، "بەردەوام کاردەکەین بۆ زیاترکردنی هەلی کار لە ئاستی ناوخۆیی".
PM:01:46:06/04/2025
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت