وەزارەتی نەوت: هەنگاوی جددیمان ناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز_

وەزارەتى نەوتى عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا داوا دەکات "کۆبوونەوەیەکى بەپەلە لەبارەى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان بکرێت." دەشڵێت، هەنگاوی جددییان ناوە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت.
 
ئەمڕۆ هەینى 5ـی 4ـى 2025، وەزارەتى نەوتى عێراق وەڵامى راگەیەندراوێکى کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ـى دایەوە لە بارەى بەربەستەکانى بەردەم  هەناردەکرنەوەى نەوت و بە "چەواشەکار و بەهەڵەداچوون" ناوى برد. 
 
ئاماژەى بەوەشداوە، کاریان لەسەر ئەوە کردووە گەرەنتى جێبەجێکردنێکى دروستى هەموارى یاسای بودجە بکەن بۆ ئەوەى هەناردەى نەوت لە رێگەى بۆریی نەوتەوە بۆ تورکیا لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکاتەوە.
 
رۆژی هەینی 28ـی 3ـی 2025، ئەپیکور رایگەیاند، بۆیان روونبووەتەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات. دەشڵێت، "هەنگاوەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق قبووڵکراو نین."
 
لە وەڵامدا وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، حکومەتى فیدراڵى هەنگاوى جددى ناوە بۆ پیشاندانى نیازپاکى لە دانوستاندنەکان و گەرەنتیکردنی هەناردەکردنەوەى نەوت بەشێوەیەکى خێرا و بەرپرسانە.


PM:02:46:04/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو