قوباد تاڵەبانی: کوردانی فەیلی کردەوە لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و عێراقن
وێستگەنیوز_
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی، جەختی لەسەر پێگەی کوردانی فەیلی کردەوە وەک یەکێک لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، "کوردە فەیلییەکان هاوشێوەی کوردانی ئێزدیی لەگەڵ ئەوەی لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و عێراقن، بەڵام لە سەد ساڵی رابردوودا لە ستەملێکراوترین پێکهاتەکانیش بوون".
هەروەها ئاماژەی بە هۆکارەکانی چەوساندنەوەی کوردانی فەیلی کردووە و نووسیویەتی: "کوردانی فەیلی هەم بەهۆی جیاوازیی ئاینیی و هەم بەهۆی کوردبوونیانەوە بەردەوام چەوسێنراونەتەوە و وەک بێگانە سەیرکراون".
لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "گەلی کورد نەک هەر کۆمەڵکوژکردن و وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلی لەسەر دەستی رژێمی لەناوچوی بەعس لەبیرناکات، بەڵکو یادی ئەو تاوانە مەزنە دەکاتە هەوێنی پتەوکردنی هاوچارەنووسی و یەکێتیی زیاتری نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەم یادە وەبیر نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەخەینەوە کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی کوردانی فەیلی".
PM:01:57:04/04/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت