باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


وێستگەنیوز_

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، کە باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ هەینی، بڵاوکراوەتەوە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای رۆژدا پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەشەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

کەشناسی هەرێم دەڵێت: لە ئێوارەی ئەمڕۆدا نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە دەست پێدەکات و بەرەبەرە کاریگەرییەکەی زیاد دەکات. لە درەنگانی شەودا، باران بارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەندێک کات بە خوڕ دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممە کەش سەقامگیر بێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانە کۆتایی پێ بێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

- هەولێر:23 پلە
- سلێمانی: 20 پلە
- دهۆک: 20 پلە
- کەرکوک: 25 پلە
- زاخۆ: 20پلە
- هەڵەبجە: 19پلە
- سۆران: 16 پلە
- حاجی ئۆمەران: 9 پلە
- گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی


PM:01:09:04/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو