مەسرور بارزانی لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی: پێویستە عێراق قوربانیان قەرەبوو بکاتەوە


وێستگەنیوز_

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی دەڵێت: ئەمڕۆ  یادی تاوانێکی هۆڤانە دەکەینەوە کە لە بەرامبەر بەشێکی گرنگی گەلەکەمان کرا.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی 4ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، یادی تاوانێکی هۆڤانە کە لە بەرامبەر بەشێکی گرنگی گەلەکەمان کرا دەکەینەوە، کە  شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلییە و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە چەندان قۆناخ ئەنجامیان دا و لە ساڵی 1980 گەیشتە لوتکەی دڕندەیی، كاتێک ڕژێمی پێشووی عێراق،لە پاکتاوێکی نەژادیدا و بە هۆی کوربوونیان، سەدان هەزار کوردی فەیلی لە عێراق دەرکرد و هەزارانیشی بێسەروشوێن کرد و دەستی بەسەر موڵک وماڵ و سامانەکانیاندا گرت

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:

یادی تاوانی هۆڤانە کە لە بەرامبەر بەشێکی گرنگی گەلەکەمان دەکەینەوە. کە شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلییە و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە چەندان قۆناخ ئەنجامیان دا و لە ساڵی 1980 گەیشتە لوتکەی دڕندەیی، كاتێک ڕژێمی پێشووی عێراق،لە پاکتاوێکی نەژادیدا و بە هۆی کوربوونیان، سەدان هەزار کوردی فەیلی لە عێراق دەرکرد و هەزارانیشی بێسەروشوێن کرد و دەستی بەسەر موڵک وماڵ و سامانەکانیاندا گرت وناسنامەی لێسەندن.  

لە ( 45 )مین ساڵیادی جێنۆسایدی کوردی فەیلی، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی جێنۆسایدی کوردی فەیلی و جێنۆساید و کۆمەڵکوژییەکانی دیکە ، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە و موڵک و ماڵە زەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە. 

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.


AM:09:20:04/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو