"تەنها لە مانگی یەکی ئەمساڵدا تورکیا 404 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە"


وێستگەنیوز_

تیمی کوردستانی عێراق CPT، لەبارەی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا 118 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئازاردا، بەراورد بە مانگی کانوونی دووەم، بەڕێژەی %12 و بەراورد بە مانگی شوبات، بەڕێژەی 21% کەمیکردووە".

هێرشەکانی تورکیا 55ـیان بۆسەر سنووری پارێزگای هەولێر و 51ـیان بۆسەر سنووری پارێزگای دهۆک و 12ـیان بۆسەر سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراون و هێرشەکانی سەر پارێزگای هەولێر لە مانگی ئازار بەراورد بە مانگی شوبات 120% زیادیان کردووە.

ئاشکراشی کردووە، سوپای تورکیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا پێنج ئەشکەوتی سروشتی بە بەکارهێنانی تی ئێن تی تەقاندوەتەوە، هەروەها مانگی یەکی ئەمساڵ 404 هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە کە بە هۆیانەوە دوو کەس شەهید بوون و چواری دیکە برینداربوون.


PM:03:29:03/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت